به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم شووشكه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ به نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم واژۆی له‌سه‌ر ڕاده‌ست كردنی فڕۆكه‌خانه و جێبه‌جێ كردنی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێم و سه‌رجه‌م بابهتهكانیتر كردوووه و كۆتایی به ڕێكکهوتنهكهی نێوان هه‌ر دوو لا هێنراوه.
به وته‌ی شووشكه‌یی، ڕێكکهوتنهكهی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئاشكرا ناكرێت و به نهێنی ده‌مێنێته‌وه و ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر به ڕوون و ئاشكرا بچن ته‌سلیمی به‌غدا ببنه‌وه پارتی ترسی هه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی زۆر له‌سه‌ر بكه‌وێت و عه‌بادیش به هه‌مان شێوه ترسی له شه‌قام هه‌یه بۆیه له ترسی له‌ده‌ستدانی شه‌قام هه‌ر دوو لا ڕێکكه‌وتوون به نهێنی ڕێكکه‌وتنه‌كه جێبه‌جێی بكه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكراشی كرد جگه له كێشه‌ی هونه‌ری هیچ كێشه‌یێكی دیكه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌ماوه و هه‌رێمی كوردستانیش هیچ شتێكی تری نه‌ماوه و به ته‌واوی خۆی ڕاده‌ستی به‌غدا كردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment