ڕێكکه‌وتنه‌ نهێنییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێکكه‌وتنێكی نهێنیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش له ‌به‌غدا ورده‌كاریی ئه‌و ڕێكکه‌وتنه ‌و واژۆ كردنه‌كه‌شی ده‌خاته ‌ڕوو و ڕاشی‌ده‌گه‌یێنێت: هه‌رێم به‌ ته‌واوه‌تی خۆی ڕاده‌ستی به‌غدا كردوووه‌ به‌ڵام له ‌ترسی له‌ده‌ستدانی شه‌قام هه‌ر دوو لا ڕێكکه‌وتنه‌كه‌یان به ‌نهێنی هێشتۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم شووشكه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ به ‌نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم واژۆی له‌سه‌ر ڕاده‌ست كردنی فڕۆكه‌خانه‌ و جێبه‌جێ كردنی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێم و سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی‌تر كردوووه ‌و كۆتایی به ‌ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ر دوو لا هێنراوه‌.

به‌ وته‌ی شووشكه‌یی، ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ئاشكرا ناكرێت و به ‌نهێنی ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌ ڕوون و ئاشكرا بچن ته‌سلیمی به‌غدا ببنه‌وه پارتی ترسی هه‌یه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی زۆر له‌سه‌ر بكه‌وێت و عه‌بادیش به ‌هه‌مان شێوه‌ ترسی له‌ شه‌قام هه‌یه‌ بۆیه‌ له ‌ترسی له‌ده‌ستدانی شه‌قام هه‌ر دوو لا ڕێکكه‌وتوون به ‌نهێنی ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكراشی كرد جگه‌ له ‌كێشه‌ی هونه‌ری هیچ كێشه‌یێكی دیكه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌ماوه‌ و هه‌رێمی كوردستانیش هیچ شتێكی تری نه‌ماوه ‌و به‌ ته‌واوی خۆی ڕاده‌ستی به‌غدا كردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12716

Your Comment

You are replying to: .
captcha