به‌غدا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک ده‌رده‌بڕێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش له‌ نێوان پۆلیسی فیدراڵی و هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ که‌رکووک ده‌رده‌بڕێت و به‌رپرسێكی یه‌كێتیش حكوومه‌تی هه‌رێم به ‌كه‌مته‌رخه‌م وه‌سف ده‌كات له‌ به‌ده‌مه‌وه‌ نه‌چوونی ڕه‌زامه‌ندییه‌كه‌ی به‌غدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یاسین عیزه‌ددین جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له‌ ئێستادا به‌غدا ڕازی بوووه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یێک فه‌وجی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركووک و پێكهێنانی ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و بوونی هێزی هاوبه‌ش له ‌بازگه‌كان به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌م بوووه‌ و به‌ جیدی به ‌ده‌م ئه‌و هه‌نگاوانه‌وه‌ نه‌هاتوووه‌ و ئاماده‌یییان بۆ هه‌ماهه‌نگی ده‌رنه‌بڕیوه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای كه‌ركووكیشه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "فشار له‌سه‌ر به‌غدا دروست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ‌ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شاریش كه‌م بكاته‌وه‌ چوونكه‌ مه‌ترسیمان هه‌یه‌ ئه‌و هێزانه‌ ڕۆڵی خراپ له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگێڕن".

ناوبراو ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕۆژی 20ی فێبریوێریی 2018 وه‌فدێكی یه‌كێتی له‌ که‌رکووک له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان كۆ بوونه‌وه‌ و یاداشتێكی 14 خاڵیان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاره‌كه‌ پێشكه‌ش كرد که‌ تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیازانه‌مان نه‌دراوه‌ته‌وه كه‌ ئاراسته‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كانمان كردبوو.

یاسین عیزه‌ددین پارتی دیموكراتی کوردستان به‌ هۆكاری دۆخی ئێستای که‌رکووک تۆمه‌تبار كرد و ئاشكرای ده‌كات: "پارتی هۆكاری ئه‌و دۆخه‌ن و هه‌ر شتێكیش هه‌بێت بۆ كه‌مته‌رخه‌می خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12713

Your Comment

You are replying to: .
captcha