به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی به هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه پرس"ی وتوووه: چوونی هێزه‌کانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق به ئامانجی هێرش کردنه سه‌ر په‌که‌که قبووڵ ناکرێت و ئه‌و کاره پێشێل کردنی ئاشکرای یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی عێراق دێته ئه‌ژمار.
ناوبراو ڕه‌خنه له هه‌ڵوێستی به‌غدا هه‌مبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له کاروباری ناوخۆی عێراق ده‌گرێت و ڕاشیده‌گه‌یێنێت: ئه‌و هه‌ڵوێسته زۆر لاوازه هه‌ر بۆیه‌ش به‌غدا ده‌بێ له ڕێگای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بۆ ده‌رکردنی هێزه‌کانی په‌که‌که له ناو خاکی عێراق به بێ ده‌ستێوه‌ردانی هێزی بیانی کار بکات.
شه‌نگالی جه‌ختی کرده‌وه: هاوکاریی عێراق له‌گه‌ڵ دیکه‌ی وڵاتان بۆ ده‌رکردنی په‌که‌که یان هێرش کردنه سه‌ریان قبووڵ ناکرێت و پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی عێراق دێته ئه‌ژمار.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment