درێژە بەم سیاسەتانە بدەن کورد ناچار دەبێ جیا ببێتەوە

بەشی تورکیا- عوسمان بایدەمیر نوێنەری شانلی ئۆرفا لە پارلەمانی تورکیا لە پارتی دیموکراتیکی گەلان بەرامبەر سیاسەتە دژە کوردییەکانی حکوومەتی تورکیا دەری‌بڕی: درێژە بەم سیاسەتانە بدرێت کورد ڕێگایێکی نامێنێت و ناچارە جیا ببێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عوسمان بایدەمیر نوێنەری شانلی ئۆرفا لە پارلەمانی تورکیا و ئەندامی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ئاهەنگی نەورۆز لە شاری سیوەرەک وتی: دەبێ تورکەکان هەمبەر درێژەی شەڕی تورکیا لە عەفرین هەستنەوە. دەبێ تورکەکان پێش لە کورد و عەلەوی و هەموو مرۆڤێکی چەوساوە بەم ڕژیمە بڵێن نا. دەبێ بە حکوومەتی تورکیا بڵێن نابێ لە عەفرین برایانی کوردی ئێمە بکوژن.

لە درێژەی وتەکانیدا بایدەمیر ئاشکرای کرد: ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا لەم جوگرافیایەدا چەندین ئەنوەر و تەلعەت پاشا هاتنە سەر کار. وەکوو دەسەڵاتی ئێستای تورکیا و ڕێک وەکوو ئەم هەست و هەڵانەی ئێستا هەیە. ئیپراتووریەتێکی گەورەیان کردە حکوومەتێکی چکۆلە. ئەگەر ئەم سیاسەتەی تورکیا درێژەی هەبێت ئەوا هیچ ڕێگایێک بۆ کورد ناهێڵنەوە بێجگە لە جیا بوونەوە. بۆ گەڕاندنەوەی حکوومەت لەم هەڵەیە دەبێ تورکەکان هەستنەوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12700

Your Comment

You are replying to: .
captcha