په‌سند کردنی یاسای نه‌وت و گاز ده‌که‌وێته‌ خولی دواییی پارله‌مانه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ پارله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌م خوله‌ی پارله‌مان هێنده‌ی کات نه‌ماوه‌ که‌ ڕه‌شنووسی یاسای دادگای فیدراڵ و نه‌وت و گاز په‌سند بکات و تازه‌ ئه‌م کاره‌ ده‌که‌وێته‌ خولی دواییی پارله‌مانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رده‌ڵان نووره‌دین نوێنه‌ری پارتی له‌ پارله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌ کرد تازه‌ به‌هۆی خه‌ریک بوونی نوێنه‌رانه‌وه‌ به‌ کاری بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو ئه‌سته‌مه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی پارله‌مان بگاته‌ ڕێژه‌ی پێویست.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه‌ هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ و چوونکه‌ ئه‌م خوله‌ی پارله‌مان هێنده‌ی کات نه‌ماوه‌ ناشێ ڕه‌شنووسی یاسای دادگا فیدراڵه‌کان و بواری نه‌وت و گاز له‌م خوله‌ی پارله‌ماندا په‌سند بکرێت و ده‌که‌وێته‌ خولی دواییی پارله‌مانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: "السومریه‌ نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60105

News Code 12693

Your Comment

You are replying to: .
captcha