هه‌ندێک لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری نه‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق له‌ که‌رکووک ده‌ڵێت: هه‌ندێک لایه‌ن له‌ که‌رکووکدا ده‌یانهه‌وێ له‌ ڕێگای نائه‌من کردنی شاره‌که‌وه‌ خه‌ڵکی بترسێنن و نه‌هێڵن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د سه‌معان، له‌ لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ بنکه‌ی هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم" وتیشی: پارته‌ کوردستانییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ندێک له‌ که‌رسته‌ و ئه‌سپاوه‌کانی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ که‌ پاش کۆنترۆڵ کرانی شاره‌که‌ له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ جێیان هێشتووه‌.

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش کرد هه‌ندێک لایه‌ن هه‌ن خه‌ریکن کێشه‌ی ئه‌منی درووست ده‌که‌ن تاوه‌کوو خه‌ڵک بترسێنن و مۆڵه‌ت نه‌ده‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن.

محه‌مه‌د سه‌معان زیادیشی کرد: به‌ره‌ی تورکمانی له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌رکووک پێویستی به‌ هێزێکی ئه‌منییه‌ که‌ له‌ هه‌موو پێکهاته‌کانی ئه‌م شاره‌ درووست بوووبێت چوونکه‌ خه‌ڵکی خودی شاره‌که‌ باشتر شار ده‌ناسن و ئاگایان له‌ کون و که‌له‌به‌ره‌کانیه‌تی و ده‌توانن کۆمه‌ک حاڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق بۆ سه‌رکوتی تیرۆریستان بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60105

News Code 12692

Your Comment

You are replying to: .
captcha