کاتی یه‌کده‌نگی له‌ به‌رانبه‌ر فاشیزم گه‌یشتوووه‌

به‌شی تورکیا- سزایی ته‌ملی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی ئانتالیا ئاماده‌ بوو و ڕای‌گه‌یاند: کاتی یه‌کده‌نگی له‌ به‌رانبه‌ر فاشیزم گه‌یشتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزایی ته‌ملی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) له‌ ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی ئانتالیا ئاماده‌ بوو و له‌ لێدوانێکدا وتی: مانگێک له‌مه‌وبه‌ر کۆنگره‌مان به‌ڕێوه‌ برد و له‌وێدا په‌یامی "وه‌ستانی شان به‌ شان له‌ به‌رانبه‌ر فاشیزم"مان هه‌ڵدا. ئه‌مڕۆ کاتی ئه‌وه‌ گه‌یشتوووه‌ که‌ ژنان و پیاوان، گه‌نجان و کرێکاران هه‌موان شان به‌ شانی یه‌کتر بوه‌ستن. ده‌بێ هه‌موان سه‌ره‌ڕای تێکڕای جیاوازییه‌کان یه‌کده‌نگ بین. ده‌بێ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و زوڵم و زه‌ینییه‌ته‌ تاکلایه‌نه‌ یه‌کده‌نگ بین. ئه‌و ته‌له‌فزیۆنانه‌ی که‌ له‌ خانوووه‌کانی ئێمه‌دا هه‌یه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ هه‌واڵی درۆیین زه‌ین و مێشکی ئێمه‌ داگیر بکه‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ به‌کارهێنانی ترس هه‌مووان بخه‌نه‌‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ فاشیسته‌ که‌ ده‌ترسێت. به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ ده‌ترسێت درۆ ده‌ڵێت. به‌ بۆنه‌ی ترسی خۆیه‌وه‌ ئه‌م هه‌موووه‌ گوشار و زوڵمه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: ده‌سه‌ڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌لان و باوه‌ڕه‌ جۆربه‌جۆره‌کان له‌ تورکیا هه‌ر شتێک به‌کار ده‌هێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی که‌ هیچ که‌س ئاگاداری دزینی نانه‌که‌ی له‌سه‌ر سفره‌ی نه‌بێت‌، که‌سێک که‌ کاره‌که‌ی له‌ ده‌ست داوه‌ باسی نه‌کات و که‌سێک به‌ شه‌ڕێک نه‌ڕوانێت که‌ گیروده‌ی بوووه‌ له‌ ئاراسته‌ کردنی هه‌ر بابه‌تێک بۆ سه‌رقاڵ کردنی گه‌ل که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. له‌ ڕابردوودا هه‌ندێک سیرک بوون و کاتێک که‌ هه‌موان سه‌یری ته‌ناف‌بازه‌که‌یان ده‌کرد کیفه‌کانیان به‌ تاڵان ده‌برا. ده‌سه‌ڵاتیش به‌و پرسه‌ جۆراوجۆرانه‌ی که‌ ئاراسته‌ی ده‌کات گیان و ماڵ و ژیانی گه‌ل به‌ تاڵان ده‌بات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12684

Your Comment

You are replying to: .
captcha