ئاڵۆز بوونی ناو ماڵی كورد هۆكاری قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستانه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی عێراق بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كان به‌ سه‌ر هه‌رێم په‌یامێک ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئاڵۆز بوونی ناو ماڵی كورد هۆكاری قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستانه‌ و به‌ یه‌كگرتووییی نێوانمان ده‌توانین مافه‌كانمان به ‌ده‌ست بهێنین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: كورد كه‌ پێشتر له ‌نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقدا به‌شدار بوووه ‌و ڕۆڵی تێدا گیڕاوه‌ ئێستاش به‌غدا ده‌یه‌وێت له ‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێک ڕێكاره‌وه‌ ئه‌و ده‌ستووره‌ له ‌هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكات به‌ڵام نایه‌وێت خه‌سار له‌ پێکهاته‌ و کیانی سیاسی بدات.

ناوبراو هۆكاری دۆخی ئێستای هه‌رێمی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئاڵۆز بوونی ناو ماڵی كورد و قۆرخ كردنی زۆربه‌ی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له ‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسییه‌وه‌ كه‌ بڕیاری تاكلایه‌نانه‌ی له‌سه‌ر كۆی بابه‌ته‌كان ده‌دا و ڕای‌گه‌یاند:" ئه‌و تاكڕه‌وییه‌ش زیانی زۆری له ‌پرۆسه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و عێراقیش داوه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه‌ی هه‌رێم كه‌ نه‌توانراوه‌ قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بكرێت و حكوومه‌تیش نه‌یتوانیوه‌ چاره‌گه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات پێویسته‌ حزبه‌ كوردستانییه‌كان یه‌كده‌نگ بن و له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور گفتوگۆ بكه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12675

Your Comment

You are replying to: .
captcha