به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕایگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره دژ به پاشماوه‌ی داعش له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور به ته‌واوه‌تی ڕاگیراوه و هۆکاری ئه‌و کاره‌ش هێرشی تورکیا و گرووپه چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی سووریا بۆ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین ڕاگه‌یێندراوه.
لیلوا عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕایگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره به شێوه‌ی کاتی ڕاگیردراوه.
ناوبراو گوتیشی: "ته‌نها هۆکاری ڕاگرتنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه دژ به داعش هێرشی حکوومه‌تی داگیرکاری تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرینه. پاشه‌کشێی هێزه‌کانی ئێمه له‌و ناوچه‌یه به مه‌به‌ستی ته‌ڤل بوون به به‌رخۆدانی عه‌فرین هۆکاری سه‌ره‌کیی ڕاگرتنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یه."
لیلوا عه‌بدوڵڵا تورکیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که هه‌وڵ ده‌دات ده‌رفه‌تێک بۆ بووژاندنه‌وه‌ی داعش بڕه‌خسێنێت.
ناوبراو زیاد بوونه‌وه‌ی هێرشی داعش له ماوه‌ی ڕابردوو به ده‌رئه‌نجامی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌زانێت.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment