بەپێی هەواڵی کوردپرێس شه‌ڕه‌كه‌ى ڕۆژی ڕابردووی گوندى كڵاوسوورانى سنوورى شارى ڕانیه تا ئێستا به‌رده‌وامه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌ى قوربانیان گه‌یشتووه‌ته 17 كه‌س.
ته‌ها محه‌مه‌د،گوته‌بێژى ته‌ندروستىی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند:" به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌ى كه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى گوندى كڵاوسوورانى سه‌ر به شاره‌دێى چوارقوڕنه به‌رپا بووه، تا ئێستا 8 كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون كه بریتین له 6 پیاو و ژنێك و منداڵێك".
گوتیشى: "هاوكات 9 كه‌س بریندار بوونه و به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردن ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى ڕانیه و سلێمانى كراون".
هاوکات شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕینیش ئامارەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و رایگەیاند: "8 کەس کوژراون و 9 ی دیکە برینداربوونە، 4 لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی رانیە چارەسەریان بۆ دەکرێت، 5 بریندارەکەی دیکەش رەوانەی سلێمانی کراون، دوو لە بریندارەکانیش کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن".شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند: "8 کەس کوژراون و 9 ی دیکە برینداربوونە، 4 لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی رانیە چارەسەریان بۆ دەکرێت، 5 بریندارەکەی دیکەش رەوانەی سلێمانی کراون، دوو لە بریندارەکانیش کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن".
جێى ئاماژه پێدانه سه‌ره‌تاى ئه‌و شه‌ڕه له كوشتنى هاووڵاتیێک له‌ناو بازاڕى شاره‌دێى حاجیاوا ئێواره‌ى ڕۆژی شەممە 18ی مانگ ده‌ستى پێكرد،دواتر شه‌ڕه‌كه بۆ گوندى كڵاوسووران كه هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى لێیه گواسترایه‌وه و 2 كه‌سى دیكه‌ش كوژران و كه‌سێكى دیكه‌ش بریندار بوو،دواى كۆنتڕۆڵ كردنى بارودۆخه‌كه، دره‌نگانى ئه‌مشه‌و شه‌ڕه‌كه ده‌ستى پێكرده‌وه 5 كه‌سى دیكه‌ش كوژران.
شۆڕش ئیسماعیل،گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین وتوویەتی: "ئێستا به‌هاوكارى هێزه‌كانى ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كانى دى له شوێنى ڕووداوهكهین و سه‌رقاڵى كۆنتڕۆڵ كردنى ته‌واوه‌تى ڕووداوهكهین".
Your Comment