بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەمخانی ئاماژەی دا بە پەیمان شکێنی و ڕەفتاری نایاسایی ئەمریکا هەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ناکارایی ئەورووپا لە بەرامبەر واشنگتۆن و وتی: ئێران وەڵامی شیاو لە کاتی پێویستدا بەو پەیمان شکێنییە دەداتەوە.
شەمخانی وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە درێژەی کوشت و بڕی ژنان ومنداڵانی یەمەنی ل ەهێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا و ئیمارات وتی: هەڵوێست و ڕوانگەی هاوبەشی ئێران و عوممان لە بارەی قەیرانی یەمەن، لە سەر بنەمای ڕاگرتنی خێرای شەڕ و جێگیرکردنی ئاگربڕ، هەڵوەشانی گەمارۆ و ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان و ئەنجام دانی وتووێژی یەمەنی-یەمەنی بۆ پێکهاتنی داڕشتە سیاسییە نوێکان بە گوێرەی دەنگ و داوای خەڵکی یەمەنە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەروەها هەوڵی بەردەوامی ژمارێک وڵاتی بۆ هێنانەدی کەشێکی دوو جەمسەری و قووڵ کردنەوەی کەلێنە سیاسی و ئاسایشییەکان لە ناوچەکە شەرمەزار کرد و وتی: ئاسایشی کەنداوی فارس و ناوچەکە تەنیا بە دوورکەوتنەوە لە هەرچەشنە کێشەو قەیران نانەوە، مسۆگەر دەکرێت.
یووسف بن عەلەویش لەو چاوپێکەوتنەدا، کەڵک وەرگرتن لە ئامرازە سەربازییەکان بۆ سەپاندنی ئیرادەی سیاسی، بە ڕەفتارێکی قەبووڵ نەکراو ناو برد و وتی: ئەزموونەکانی ساڵانی ڕابردوو لە ناوچەکە پێشان ئەدا دەبێ ڕەوتی تەبایی و وتووێژ، جێی توندوتیژی بگرێتەوە.
یووسف بن عەلەوی ئاماژەی دا بەوەی کە عوممان، ئێران بە دۆست، هاوبەش و دراوسێی جێ متمانەی خۆی دەزانێ و ڕێزی گرت لە دەوری کۆماری ئیسلامی لە هێنانەدی سەقام و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment