كۆبوونەوەكانی هەرێم و بەغدا دەست‌پێدەكاتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- تا ئێستا پرسی گواستنەوەی میلاكی فەرمانبەرانی دەروازە سنورییەكان بۆ سەر حكوومەتی عێراق جێبەجێ نەكراوە، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمیش رای‌دەگەیێنێت: هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەست‌پێدەكاتەوە و هەموو پرسەكان و گواستنەوەی میلاكی فەرمانبەرانی دەروازەكان پێكەوە جێبەجێ دەكرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە سەر پرسی رێكخستنی رێنماییی دەروازەكان و پێناسی گومرگی و لیستی نرخی كاڵاكان دەست‌پێدەكات.

وتیشی: "پێشتر هەرێم و بەغدا رێككەوتنیان كردوووە لە سەر گواستنەوەی میلاكی فەرمانبەرانی خاڵە سنورییەكان بۆ سەر حكوومەتی فیدراڵ، بەڵام تا ئێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێ كردنەوە، چونكە ئەو پرسانە پەیوەندییان بە یەكەوە هەیە".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12650

Your Comment

You are replying to: .
captcha