تورکیا توانای سڕینه‌وه‌ی هێزی‌ سیاسی و سه‌ربازه‌ کورده‌‌کان له‌ سووریای نییه‌

به‌شی جیهان- جیمز جێفری باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا له‌ عێراق و تورکیا پێی وایه‌ ڕه‌نگه‌ تورکیا بتوانێت به‌ هه‌ڵمه‌تێکی خوێنین و گه‌مارۆی درێژخایه‌ن عه‌فرین داگیر بکات به‌ڵام ناتوانێت به‌ ئامانجه‌ گرینگه‌که‌ی بگات که‌ سڕینه‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا و پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا که‌ به‌ ئامانجی کشانه‌وه‌ی هێزه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی کوردی سووریا واتا (YPG و PYD) هێرشی سه‌ربازی کردۆته‌ سه‌ر ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له‌ باکووری سووریا و ئێستاش به‌ داگیرکردنی چه‌ندین ناوچه‌ هێزه‌کانی خۆی له‌ ده‌ڤه‌ری شاری عه‌فرین جێگیر کردوووه‌.

جیمز جێفری باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا له‌ تورکیا و عه‌فرین، له‌ شرۆڤه‌یێک که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی Cipher بڵاو کراوه‌ ئامانجی تورکیا له‌ هێرشی سه‌ربازی بۆ عه‌فرین و پاشهاته‌کانی لێکدراوه‌ته‌وه‌.

جیمز جێفری پێی وایه‌ ئامانجی تورکیا له‌ داگیرکردنی عه‌فرین ئاوا هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت: 1- له‌ ناوبردنی ناوچه‌یێک به‌ ناوی عه‌فرین- که‌ هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ تورکیا دێته‌ئه‌ژمار- به‌ دامه‌زراندنی ناوچه‌یێکی حائل به‌ یارمه‌تیی سوپای ئه‌و وڵاته‌ و هێزه‌ سه‌ربزێوه‌کانی هاوپه‌یمانی له‌ سووریا. 2- نمایشی توانا سه‌ربازییه‌کانی خۆی به‌ YPG و PYD 3- ئه‌مریکا پیشان بدات که‌ له‌ به‌رانبه‌را تورکیا پاڵپشتی ناکات له‌ کورد، YPG و PYD و له‌ کۆتاییدا پاسه‌وانی ده‌کات له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له‌ تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر یه‌کێتیی ڕووسیا و سووریا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سێ ملیۆن و نیو ئاواره‌ی سووری له‌ تورکیا و جێگیرکردنیان له‌و ناوچانه‌.

جیمز جێفری پێی وایه‌ تورکیا ده‌توانێت به‌ هێرشێکی خوێنین و داگیرکردنی شاری عه‌فرین و یان له‌ ڕێگای گه‌مارۆی درێژخایه‌ن بگاته‌ سێ ئامانجی سه‌ره‌کیی خۆی به‌ڵام ئه‌و بژاردانه‌ ناتوانێت هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا و حیزبی کوردیی PYD بخاته‌ په‌راوێزه‌وه‌.

باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا له‌ تورکیا و عێراق هۆشداری ده‌دات که‌ هه‌وڵه‌کانی تورکیا ده‌توانێت پاشهاتێکی خراپی له‌گه‌ڵ بێت: له‌وان په‌یوه‌ندیی ته‌نگژه‌ئامێری نێوان خۆیان و ئه‌مریکا بکاته‌ پرسێکی ناله‌بار، ناوبانگی مرۆڤدۆستی تورکیا تا ئاستێک خراپ بکات که‌ ته‌نانه‌ت ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیاش په‌شیمانی ده‌ربڕیوه‌ و بواری ته‌داخولی ڕووسیا بڕه‌خسێنێت و له‌ ئاکامدا نه‌توانیت بگاته‌ ئامانجی کۆتاییی خۆی که‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 3500000 ئاواره‌ بۆ سووریایه‌.

ناوبراو ڕێچاره‌ی کۆتاییی ته‌نگژه‌ و پێکدادان له‌ عه‌فرین به‌ دامه‌زراندنی ئاگربه‌ستی نێوان تورکیا و هیزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ ڕێگای دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ-له‌وان دانوستانی تورکیا و په‌که‌که‌- ده‌زانێت به‌و شێوه‌یه‌ که‌ تورکیا و سووریا ناوچه‌ی عه‌فرین ئیداره‌ بکه‌ن و هێزه‌کانی YPG له‌ به‌رانبه‌ر درێژه‌ی ئاماده‌بوونیان له‌ مه‌نبه‌ج و له‌ ئاکامی درێژه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕی دژه‌ داعش له‌ ڕۆژهه‌لاتی سووریا له‌سه‌ر عه‌فرین سازش بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12638

Your Comment

You are replying to: .
captcha