به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ کردوووه و هه‌ندێک زانیاریی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوونی داوه‌ته ناوبراو.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیاوه ده‌رکراوه ئه‌ردۆغان له ته‌له‌فۆنه‌که‌دا گوتوویه‌تی: له ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتووندا هه‌وڵ ده‌ده‌ین خه‌ڵکی سڤیل خه‌ساریان لێ نه‌که‌وێت.
لای خۆشیه‌وه سکرتێری گشتیی ناتۆ جه‌ختی کردوووه‌ته سه‌ر گرینگایه‌تیی ده‌وری تورکیا له په‌یماننامه‌ی ناتۆ و ئه‌نقه‌ره‌ی به ئه‌ندامێکی گرینگی ناتۆ وه‌سف کردوووه.
لێدوانه‌که‌ی ئه‌ردۆغان له کاتێکدایه به گوێره‌ی زۆرینه‌ی سه‌رچاوه بڕواپێکراوه‌کان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له عه‌فرین ده‌کرێنه قوربانیی هێرشه‌کانی تورکیا و ئه‌گه‌رچی ئاماری وردی قوربانیان به‌ده‌سته‌وه نییه به‌ڵام ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ و سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کان باس له کاره‌ساتێکی گه‌وره ده‌که‌ن.
هه‌ر له نوێترین هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین 22 که‌سی مه‌ده‌نی گیانی خۆیان له ده‌ست دا و ژماره‌یێکی زۆریش بریندار هه‌ن و به گشتی سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن ڕه‌وشی مرۆیی له کانتۆنی عه‌فرین دۆخێکی مه‌ترسیدار و ناله‌بار تێده‌په‌ڕێنێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment