به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جیانی ئێنفانتینۆ، سه‌رۆکی فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌ییی تۆپی پێ (FIFA) ئێواره‌ی هه‌ینی له پرێس کۆنفڕانسێکدا له کلومبیا ڕایگه‌یاند بڕیار دراوه قه‌ده‌غه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه فه‌رمییه‌کان له یاریگه‌ی سێ شاری هه‌ولێر، که‌ربه‌لا و به‌سره ههڵوهبشێتهوه و له‌مه‌وبه‌دواش ئه‌و یاریگایانه ده‌توانن ببنه میوانداری یارییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ بڕیاری کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC) له‌و باره‌وه له به‌رچاو بگیردرێت.
ئێنفانتینۆ جه‌ختی کرد که فیفا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه فه‌رمییه‌کان له به‌غدا ڕه‌زامه‌ندیی ده‌رنه‌بڕیوه و ئه‌م بابه‌ته‌ش پێویستی به چاودێریی زیاتر هه‌یه.
هاوکات کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه فه‌رمییه‌کانی له سێ یاریگه ئاماژه پێکراوه‌که پشتڕاست کردۆتەوە.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له کاردانه‌وه به‌و هه‌وڵه‌ی فیفاش سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییی یاریگه‌کانی تۆپی پێ به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد و ئه‌و بابه‌ته‌ی له خه‌ڵکی وه‌رزشدۆستی ئه‌و وڵاته پیرۆزبایی کرد.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و بابه‌ته به هۆی سه‌قامگیریی ئه‌منی، سه‌رکه‌وتنی وڵاته‌که‌ی له بواره جۆربه‌جۆره‌کان و هه‌وڵه ئه‌نجامدراوه‌کانه و خوازیاری درێژه و ته‌واوکردنی هه‌موو هه‌وڵه پێویسته‌کان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه فه‌رمییه‌کان له تێکڕای وڵات بوو.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment