کوردپرێس: ده‌قی یادداشته‌که به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه:
ڕۆژانی 22 و 23ی ڕه‌شه‌مه په‌رله‌مانی ئێران خوازراو یان نه‌خوازراو که‌وته داوی لێپرسینه‌وه له سێ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت. پێشبینیش ده‌کرا لانی‌که‌م خاڵه ناشه‌فافه‌کان بۆ ڕای گشتی ڕوون بکرێته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه پۆله‌تیکی سیاسیی باڵی ده‌سه‌ڵاتدار له په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌ت وای کرد نه‌ک هه‌ر هیچ گرێی کوێره‌یێک نه‌کرێته‌وه به‌ڵکوو گرێی فراوانتریشی له ساحه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا دروست کرد. ئه‌و ئامارانه‌ی وه‌زیره‌کان و لایه‌نگرانی ئه‌و وه‌زیرانه ده‌یانخسته ڕوو ئه‌وه‌نده دڵخۆشکه‌ر بوون که ته‌نانه‌ت به‌رده‌نگانی کۆمه‌ڵگه‌ش پێی سه‌رسام ده‌بوون و ئه‌و بیرۆکه‌یه به مێشک‌دا ده‌هات که ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو پێشکه‌وتنه ئابوورییه هه‌یه ئیتر داڵغه و نیگه‌رانیی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر چییه به‌ڵام ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌خرایه ڕوو له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کانی کۆمه‌ڵگا یه‌ک ناگرێته‌وه. دیاره ده‌بێت دال و مه‌دلوول له‌گه‌ڵ یه‌ک بگونجێن. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامارانه‌ی وه‌زیره‌کان ده‌یڵێن ڕاست بێت ئه‌ی ئه‌م هه‌موو خه‌سار و نوقسانه‌ی کۆمه‌ڵگا له چییه. به‌داخه‌وه په‌رله‌مانیش له‌به‌ر ته‌ماحی دنیا چاوی خۆی له قازانج و مه‌سله‌حه‌تی خه‌ڵکی کوێر کردوووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دژبه‌یه‌کیی زۆر له ئامار و ڕه‌قه‌مه‌کانی وه‌زیراندا هه‌یه به‌ڵام له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سیاسی و مه‌سله‌حه‌تی حیزبی بێده‌نگ بوون و به خۆداشکانی زیاتریان له نێو کۆمه‌ڵگا دروست کرد. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماره خه‌یاڵییانه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کانی کۆمه‌ڵگا لێک بدرێن ده‌رده‌که‌وێت له لایێکه‌وه کێشه هه‌یه هه‌ڵبه‌ت خاڵێکی گرینگ لێره‌دا هه‌یه که بۆته خاڵی به‌رگری بۆ دۆسیه و هه‌گبه‌ی وه‌زیره‌کان واتا گه‌نده‌ڵیی بێ بڕانه‌وه‌ی سیسته‌می ئیداری له ئێران وای کردوووه به‌رگری له هه‌گبه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه بکرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناکارامه‌ییی داموده‌زگای جێبه‌جێکار به‌رهه‌می حیزب حیزبانێیه که نه حیزب هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌کات و نه ئه‌و ئیلتیزامه ویژدانی و شۆڕشگێڕانه‌ش ده‌بینرێت که به پێویستی بزانێت وه‌ڵام بداته‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌ن و گرووپێکه که له هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کاندا هه‌یه و زۆرینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران به تایبه‌ت وه‌زیره‌کانیش به‌رده‌وام به چه‌واشه‌کاری خۆ له پشتی ڕه‌وته سیاسییه‌کانه‌وه حه‌شار ده‌ده‌ن و هه‌ر چه‌شنه ڕه‌خنه‌یێک ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و هه‌موو کردارێک به چاویلکه‌ی سیاسی ده‌بینن.
ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه گه‌نده‌ڵیی بێ بڕانه‌وه و نه‌بوونی مودیر و مودیرعامی به‌هێز وای کردوووه به‌رهه‌م هێنان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له ئێران تووشی قه‌یران بێت به‌ڵام په‌رله‌مان به هه‌موو ئیدعاکانیه‌وه که‌وتۆته داوی سیاسیی ده‌وڵه‌ته‌وه به چه‌ند هۆوه: یه‌که‌م؛ له سه‌روبه‌ندی ساڵی نوێ له باری ده‌روونییه‌وه کاتێکی گونجاو نه‌بوو بۆ لێپرسینه‌وه له وه‌زیره‌کان. دووهه‌م؛ لێپرسینه‌وه له سێ وه‌زیر له یه‌ک کاتدا زۆر دژواره و ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه کردنی که‌شی ده‌روونیی کۆمه‌ڵگا و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌کنیکی سیاسی تێکه‌ڵ ده‌کات و له ئه‌نجامدا گه‌وره‌ترین فریوێک که په‌رله‌مان که‌وته داویه‌وه یاریی سیاسیی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ لابییه سیاسییه‌کانی خۆی له په‌رله‌مان بوو واتا به‌ره‌ی لایه‌نگری ده‌وڵه‌ت له په‌رله‌مان سه‌ره‌تا هاوڕایییان ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڵ لێپرسینه‌وه و پاشان له کاتی لێپرسینه‌وه‌دا زیره‌کانه له ڕیزی دژبه‌ران هاتنه ده‌ره‌وه و بێ ئه‌خلاقیی سیاسی‌یان له په‌رله‌مان کرده باو. ئه‌وه‌ش له کاتێکدا بڕیار بوو په‌رله‌مان شیله‌ی هزر و ئاگاداریی هاووڵاتییان بێت له کۆمه‌ڵگا به‌ڵام به‌داخه‌وه بوووه نمانه له بێ مه‌لاباتی سیاسی و به بۆنه‌ی ڕاسپارده‌ی حیزبییه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی کۆمه‌ڵگایان نادیده گرت. ئه‌وه‌ی له لێپرسینه‌وه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ر سێ وه‌زیره‌که‌دا ڕووی دا شایسته‌ی په‌رله‌مان نه‌بوو و سووکایه‌تی کردن بوو به‌و خه‌ڵکه نه‌جیمه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو چه‌شنه کێشه و قه‌یرانێکی وڵات‌دا وه‌ستاون به‌ڵام نوێنه‌ره‌کانیان هه‌رگیز به‌ڵێن و قسه‌ی خۆیانیان جێبه‌جێ نه‌کردوووه.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment