بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەشواق جاف لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی «عین العراق نیوز» وتی قەدەغە کردنی گەشتە بیانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نایاسایی بووە و هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارەش زۆر درەنگ ئەنجام درا.
جاف جەختی لەوە کردەوە ئەم بڕیارەی حەیدەر عەبادیش کە ئێستا فڕۆکەخانەکانی کردۆتەوە تەنیا بۆ پاگەندە و بانگەشەیە و هەرکەس لە عێراقدا زیاتر دژ بە هەرێمی کوردستان دەوەستێتەوە هەوڵ دەدات دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەکاندا وەدەست بهێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment