سوپای تورکیا و میلیشیا سوورییه‌کان ته‌نها یه‌ک کیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌ری عه‌فرین دوورن

به‌شی سووریا- ڕۆژات ڕۆژ، فه‌رمانده‌ی YPG له‌ عه‌فرین به‌ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی وتوه‌: هێزی سوپای تورکیا و میلیشیا سوورییه‌کان له‌ به‌ری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ته‌نها یه‌ک کیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌ری عه‌فرین دوورن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژات ڕۆژ له‌و باره‌یه‌وه وتوویه‌تی: فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا ناوچه‌ی نزیک له‌ سه‌نته‌ری شاری عه‌فرین به‌ چڕی بوردومان ده‌که‌ن و ئێستا سێ گوندی مارت، گێرسلی و پیره‌نده‌ له‌ ژێر بوردومانێکی چڕدان.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ هێزی مه‌ده‌نیی سه‌ر به‌ سوپای سووریاش کرد و وتی: ئه‌و هێزه‌ مه‌ده‌نییه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا له‌ چه‌ندین به‌ره‌ خه‌ریکی به‌رگری کردنن. له‌ ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌ گوندی بنه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری شارۆچکه‌ی شروا ڕووی داوه‌ ئه‌و هێزه‌ مه‌ده‌نییه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا قوربانییان لێکه‌وتوووه‌ و ژماره‌یێکیان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

ڕۆژات ڕۆژ له‌ لێدوانه‌که‌یدا باسی هه‌ڵاتن و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ خه‌ڵکی سڤیل له‌ شاره‌که‌ی کردبوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12601

Your Comment

You are replying to: .
captcha