به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژات ڕۆژ له‌و باره‌یه‌وه وتوویه‌تی: فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا ناوچه‌ی نزیک له سه‌نته‌ری شاری عه‌فرین به چڕی بوردومان ده‌که‌ن و ئێستا سێ گوندی مارت، گێرسلی و پیرهنده له ژێر بوردومانێکی چڕدان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به هێزی مه‌ده‌نیی سه‌ر به سوپای سووریاش کرد و وتی: ئه‌و هێزه مه‌ده‌نییه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا له چه‌ندین به‌ره خه‌ریکی به‌رگری کردنن. له ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له گوندی بنه له ده‌ڤه‌ری شارۆچکه‌ی شروا ڕووی داوه ئه‌و هێزه مه‌ده‌نییه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا قوربانییان لێکه‌وتوووه و ژماره‌یێکیان گیانیان له ده‌ست داوه.
ڕۆژات ڕۆژ له لێدوانه‌که‌یدا باسی هه‌ڵاتن و چوونه‌ده‌ره‌وه خه‌ڵکی سڤیل له شاره‌که‌ی کردبوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment