بهپێی ههواڵی کوردپرێس، فیلمی سینەمایی (ئایلان) لە لایەن جوبرائیل ئەبووبەكر كاری دەرهێنانی بۆ كراوە و ئومێد ڕۆژ كاری مۆسیقای فیلمەكەی جێبەجێ كردوووە.
دەرهێنەر جوبرائیل ئەبووبەكر لە بارەی چیرۆكی فیلمەكەوە رایگەیاند: "چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئایلانی كوردی دەكات كە لە سووریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێ دەكەون بەڵام لەوێ بەر لەوەی بگەن بە كەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی".
جوبرائیل ئەبووبەكر جەختی لە سەر ئەوە كردەوە سەرجەمی كارەكانی فیلمەكە تەواو بوووە و ئامادە كراوە بۆ ناردن و بەشداری كردن لە فێستیڤاڵە سینەماییە نێودەوڵەتییەكان.
دواهەمین فیلمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبووبەكر فیلمێک بوو بە ناوی (بێدەنگی ئاسمان) كە لە دەیان فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداری كرد و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا.
جوبرائیل ئەبووبەكر رەحمان لە دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لەساڵی 2001ەوە دەستی داوەتە كاری سینەمایی و لە نزیكەی 40 كورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە ساڵی 2010ەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەكات.
سهرچاوه: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment