بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ 13ی مارچی 2018 مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە چین وی چینگ، باڵیۆزی کۆماری چین لە بەغدا و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە تاوتوێ کراون.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، باڵیۆزی چین ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردوووە و گوتوویەتی: "هەرێمی کوردستان لە دابین کردنی ئارامی و ئاسایش سەرکەوتوو بوووە، ئەوەش زەمینەیێکی لەبار دروست دەکات بۆ ئەوەی لە گشت بوارەکانی دیکەدا سەر لە نوێ رێگەی پێشکەوتنی زیاتر بگرێتەبەر".
باڵیۆزی چین ئاماژەی بەوەش کردوووە وڵاتەکەی خوازیارە لە ڕووی ئابووری و کولتوورییەوە پەیوەندیی فراوانتری لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت.
مەسروور بارزانی خواستی کوردستانی بۆ فراوانتر کردنی پەیوەندییە هەمەچەشنەکانی لەگەڵ چین دەربڕیوە. دەشڵێت: "کۆماری میللیی چین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێگەیێکی بەهێزی هەیە و خوازیارین ئەم پێگە کارایە بۆ چارەسەری کێشە چەقبەستوووەکان و سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە بەکاربهێنن"
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment