دەوڵەت لێپرسینەوە لە وەزیرەکانی بە قازانجی وڵات نازانێت

بەشی ئێران- محەمەد باقر نەوبەخت ڕایگەیاند: ئەگەرچی لێپرسینەوە مافی یاسایی پەرلەمانە بەڵام لە ئێستادا ئەو بابەتە بەرژەوەندیی وڵاتی تێدا نییە و دەوڵەت پشتگیری لە هەر سێ وەزیرەکەی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی دەوڵەت سەبارەت بە لێپرسینەوە لە سێ وەزیری دەوڵەت وتی: هەوڵی پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە لە سێ وەزیری کابینە بێ سابیقەیە، دەڵێن وەزیرەکان داوای لێبووردن بکەن تا لێپرسینەوەیان بۆ نەکرات، شایەتی دەدەم کە ئەو سێ وەزیرە چەندە بەدواداچوون بۆ بەرەو پێشچوونی وەزارەتخانەکانیان دەکەن.

نەوبەخت لە درێژەدا وتیشی: دەمەوێت بزانم لەم شەش مانگەدا چ هەڵسەنگاندنێک بۆ کاری ئەوان کراوە. هیوادارم ویژدانی گشتیی پەرلەمان تەقوا لە بەرچاو بگرێت، ئەو سێ وەزارەتخانەیە دەوڵەت پشتگیرییان لێدەکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12543

Your Comment

You are replying to: .
captcha