بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش تاوتوێی ڕێفۆرمەکانی ئەنجام دراو لە لایەن پەرلەمانەوە، ڕای کۆتایی شورای نگابان لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 97ی وڵات بەم شێوەیە ڕاگەیێندرا:
بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە لە بەندی 2ی بڕگەی 11دا ڕێفۆرمێک ئەنجام نەدراوە، تێبینیی پێشووی ئەو ئەنجومەنە وەکوو خۆی ماوەتەوە.
شایانی باسە لە بەندی 2ی بڕگەی 11دا هاتووە: وەزارەتخانەکانی جیهادی کشتوکاڵ و ڕێگاوبان پێویستە نڕخی کارناسیی ڕۆژی ئەو زەوینانەی کە لە سەرووی یەک هەزار مەتری چوارگۆشەن و لە ساڵی 1360دا دراوەتە کەسانی یاسای و کەسیەتی و ئەو کەسانە هێشتا کارێکیان لە سەر زەوینەکان ئەنجام نەداوە و یا پێچەوانەی بەکار هێنانی دیاری کراو بە کاریان هێناوە، وەربگرێت و بیخاتە حسێبی گشتییەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment