بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرهەنگ جەعفەر ئاژەنگ لە ڕێوڕەسمی ناساندن و ڕێزگرتن لە فەرماندەی هێزی ئینتیزامیی بانە کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی فەرمانداریی بانە بەڕێوەچوو وتیشی: زیاتر لە 92% لە تاوانەکان لە بانە دەدۆزرێنەوە و هەر 48 کاتژمێر یەک جار تاوانێک لە بانە ڕوودەدات، بەباشی ڕێگری لە پڕۆسەی پەرەسەندنی تاوانەکان دەکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمنییەت لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵەیەتی، فەرهەنگی، ڕاهێنان و ئابووری کاریگەرە لە کوردستانیشدا ئاسایشی سەقامگیر بە یارمەتی خەڵک بەدەست هاتووە، ئەم ئاسایشە خەڵک خولقاندوویانە و هێزی ئینتیزامی بەرگریی لێدەکات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment