به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا پاش تێپه‌ڕبوونی 53 ڕۆژ له هێرش کردنه سه‌ر ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری سووریا ڕای‌گه‌یاندوووه شاری عه‌فرینی گه‌مارۆ داوه و خه‌ریکه ده‌چێته سه‌نته‌ری شاره‌که. هیزه کوردییه‌کانی سووریا ناسراو به YPG که ژماره‌یان له عه‌فرین 8000 تا 10000 که‌س خه‌ملێندراوه له به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا پاسه‌وانیان له‌و ناوچه‌یه کردوووه.
نیکۆلاس هراس توێژه‌ری پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له سه‌نته‌ری نیوئه‌مریکه‌ن سێکیۆریتی پێی وایه هێزه‌کانی YPG له شه‌ڕ دژی تورکیا له عه‌فرین بوێرانه شه‌ڕیان کردوووه به‌ڵام ستراتێژیی تورکیا له هێرش بۆ عه‌فرین سه‌رکه‌وتوو بوووه و ناتوانین ئه‌وه بڵێن که هێزه کوردییه‌کان ده‌توانن له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیا خۆڕاگری بکه‌ن. بۆیه به باشتر ئه‌وه‌یه به به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕ YPG هێزه‌کانی خۆی له عه‌فرین بباته ده‌ره‌وه و له مه‌نبه‌ج و به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات جێگیر بکات.
ناوبراو له وڵامی ئه‌و پێشنیاره‌ی ده‌ڵێت: ئه‌مریکا له شه‌ڕی کۆبانێ یارمه‌تی به کورد دا و شه‌ڕی کۆبانێ به قازانجی کورد ته‌واو بوو به‌ڵام نه ئه‌مریکا و نه ڕووسیا له شه‌ڕی عه‌فرین ته‌داخول ناکه‌ن که به سوودی هێزه کوردییه‌کانی سووریا ته‌واو بێت.
فه‌رمانده‌یێکی هاوبه‌شی هێزه کورد-عه‌ره‌به‌کانی سووریا له باره‌ی هۆکاری پاڵپشتی نه‌کردنی ئه‌مریکا له کورده‌کانی عه‌فرین وتوویه‌تی: ئه‌مریکییه‌کان پێیان وایه ئه‌گه‌ر عه‌فرین و مه‌نبه‌ج بدرێته تورکیا، تورکیا به‌وه له سووریا ڕازی ده‌بێت به‌ڵام وا نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment