به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ڕه‌بیعی وه‌زیری هه‌ره‌وه‌ز، کار و ئاسووده‌ییی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وڕۆ سێشه‌ممه له هۆڵی په‌رله‌ماندا ئاماژه‌ی به‌وه کرد لێپێچینه‌وه به مافی مه‌جلیس ده‌زانم و ڕای‌گه‌یاند: چاوه‌ڕێم و داوا ده‌که‌م نوێنه‌رانی به‌ڕێز به ژماره و به به‌ڵگه و پێوه‌ر که‌م و کوڕییه‌کانی من و هاوکارانم بڵێن چوونکه قسه‌ی گشتی و ناوردبینانه نابێته پێوه‌ری ئه‌م باسه.
ڕه‌بیعی ئاماژه به‌وه ده‌کات زۆربه‌ی کێشه‌کان پێوه‌ندییان به کۆمپانیاکانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت هه‌یه و ده‌ری‌بڕی: له ئێستادا ئێمه سه‌ره‌ڕای وشکه‌ساڵی و کێشه‌ی سیاسه‌تی بیانی چه‌ندان کێشه‌مان له بواری خه‌ساره‌کان، هه‌ژاری، دادوه‌ری و ئاینده و ڕیسکی ژیانی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه و ده‌بێ به تێگه‌یشتنێکی دروست و پێکه‌وه پێکهاته و ڕه‌وته‌کان هه‌موار بکه‌ینه‌وه.
وه‌زیری کار پاشان ئاماژه‌ی به نائارامییه‌کانی ئه‌م دواییه کرد و وتی: زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر کراون کار و پیشه‌یان بوووه و ئه‌مه‌ش هۆشدارێکه بۆ وڵات و ده‌بێ بزانین چ قه‌وماوه.
له بواری کار و ڕه‌خساندنی هه‌لی کاره‌وه ڕه‌بیعی ئاکاری خۆی به باش هه‌ژمار ده‌کات و ده‌ڵێت: له‌م بواره‌دا هه‌وڵی چاک دراوه و تیمێکی باش بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان پێکهاتوووه به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئێجگاری پێویستی به هاوکاریی هه‌مووان و مه‌جلیسیش هه‌یه.
جه‌ختیشی له‌وه کرده‌وه ئێمه هه‌موو به‌رنامه‌کانی سڕینه‌وه‌ی هه‌ژاریمان په‌یڕه‌و کردوووه به‌ڵام بنبڕ کردنی ئه‌م کێشه 20 ساڵی ده‌وێت و به ڕژاندنی پاره چاره‌ی نایێت.
ئاشکراشی کرد: من خۆم له ساڵی 91 پێشنیارم داوه له‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه‌دا ده‌بێ سندووقه‌کان هه‌موار بکرێنه‌وه و زۆربه‌ی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕیشه‌ی هه‌ر له وه‌زاره‌تخانه‌که‌دایه هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵی زۆر دراوه و ئێستا پێشکه‌وتنی مووچه له هه‌ڵاوسان ئاکامی ئه‌و تێکۆشینه بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment