به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به میدیاكانی پارتی ڕاگه‌یاندوووه: "بڕیاری ده‌ستگیر كردن بۆ سروه عه‌بدولواحید له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌ركراوه و ناوبراو له به‌غدا به پاڵپشتیی چه‌ند به‌رپرسێكی عه‌ره‌ب قسه به كوردستان ده‌ڵێت".
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو "تا ئێستا ئه‌و په‌رله‌مانتاره نه‌هاتۆته هه‌ولێر و گرنگیشمان زۆر پێی نه‌داوه به‌ڵام هه‌ر كاتێک بمانه‌وێت و گرنگی پێ بده‌ین ده‌ستگیری ده‌كه‌ین چوونكه سروه عه‌بدولواحید به سووكایه‌تی كردن به ڕۆڵی پێشمه‌رگه و ماڵباتی شه‌هیدان تاوانباره".
ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر بۆ میدیاكانی پارتی له كاتێكدایه، سروه عه‌بدولواحید پارێزبه‌ندی (حه‌سانه)ی په‌رله‌مانتاریی هه‌یه و به گوێره‌ی یاساش ناتوانرێت له لایه‌ن هیچ هێزێكی ئه‌منییه‌وه ده‌ستگیر بكرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment