به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و وه‌فده‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی عێراق كه ئێستا له هه‌رێمن بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌ش زانراوه یه‌كێک له ته‌وه‌ره‌كان قسه‌كردن ده‌بێت له سه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی پێشتر له لایه‌ن لقه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه دراوه‌ته حكوومه‌تی هه‌رێم.
زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێكدا بۆ SNN زانیاری زیاتری ڕاگه‌یاند و وتی:"ئه‌و قه‌رزانه‌ی پێشتر له لایه‌ن لقه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق دراوه‌ته هه‌رێم، ئێستا داوای ده‌كاته‌وه".
وتیشی: "ساڵانه به‌رده‌وام له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، به‌غدا له یه‌ک دیناری قه‌رزی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌رێم خۆش نابێت و پێویسته قه‌رزه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پاكتاو بكرێن".
ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: ئێستا حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و هه‌موو ڕێوشوێنێكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گرێته‌به‌ر.
به وته‌ی په‌رله‌مانتاره كورده‌كه، "ئه‌گه‌ر هات و هه‌رێم توانای دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی به‌غدای نه‌بوو، پێده‌چێت حكوومه‌تی عێراق له پشكی هه‌رێم له بودجه‌كه قه‌رزه‌كانی خۆی وه‌ربگرێته‌وه".
ڕۆستایی سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه له بودجه بڕدرا كاریگه‌ری نابێت بۆ سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وتی: "ئه‌وكاته به‌غدا له‌و بودجه‌یه نایبڕێت كه تایبه‌ت بێت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵكوو له‌و بودجه ته‌رخان كراوانه ده‌یبڕێت كه تایبه‌تن به بواره‌كانی دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment