به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دیندار زێباری ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتوووه كه چه‌ندین جار په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی عێراقی حكوومه‌تی هه‌رێمیان به‌وه تۆمه‌تبار كردوووه كه "چه‌كداره زیندانی‌كراوه‌كانی داعشی له زیندانه‌كانی هه‌رێم ئازاد كردوووه و هه‌رێم ئاماده نییه ئه‌و چه‌كدارانه ڕاده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه."
زێباری له به‌یاننامه‌یێكدا وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به ڕاده‌ست كردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش به حكوومه‌تی به‌غدا كردوووه و هاوكات هه‌موو ئاسانكارییێكیشی بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكوومه‌تی فیدراڵ كردوووه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه به بێ هه‌ڵه به ئه‌نجام بگات.
هه‌ماهه‌نگكاری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گوتیشی: "تا ئێستا ژماره‌یێک له‌و چه‌كداره زیندانیكراوانه ڕاده‌ستی عێراق كراون و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه."
ناوبراو ئاشكراشی كرد: "به گوێره‌ی پلانی داڕێژراو پڕۆسه‌كه به چه‌ند قۆناغێک به‌ڕێوه ده‌چێت و له هه‌ر قۆناغێكدا 50 تا 55 چه‌كدار ڕاده‌ست ده‌كرێن."
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ماوه‌یێكه به‌رپرسانی عێراقی له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له كاتی شه‌ڕی دژ به‌و ڕێكخراوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستگیر كراون و له گرتووخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیندانی كراون هه‌میشه تۆمه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌به‌ستن به‌وه‌ی كه هه‌رێم نیازی به‌سزا گه‌یاندنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی نییه.
سه‌رچاوه: کوردستان 24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment