هه‌رێمی کوردستان کارتی گوشاری خۆی دژ به‌ به‌غدا له‌ ده‌ست داوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان ده‌ڵێت: هه‌رێمی کوردستان ئه‌هرۆمه‌کانی خۆی بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر به‌غدا له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان ڕابه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی وت: به‌ دوای دابه‌زینی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌ چوونی ڕیفراندۆمه‌وه هه‌رێم‌ ئه‌هرۆمه‌کانی گوشاری خۆی دژ به‌ به‌غدا له‌ ده‌ست داوه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات هه‌رێمی کوردستان ئێستاکه‌ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی پێویستی به‌ یه‌کڕیزیی نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان هه‌یه‌.

شوان ڕابه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر گرینگیی پێبه‌ند بوونی هه‌رێمی کوردستان به‌ ده‌ستووری عێراق له‌ قۆناغی ئێستا و قۆناغی داهاتوو ده‌کاته‌وه‌ بۆ په‌له‌ کردن له‌ چاره‌ کردنی کێشه‌ی سیاسیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا و باشتر بوونی دۆخی بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12517

Your Comment

You are replying to: .
captcha