به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ساڵی 2014 که ئه‌مریکا پشتیوانی له کورده‌کانی سووریا پاش هێرشی داعش بۆ سه‌ر کۆبانێ ده‌ست پێ‌کرد و تاکوو ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه، تورکیا هه‌میشه به توندی ڕه‌خنه‌ی له‌و کاره‌ی ئه‌مریکا گرتوووه. پشتیوانیی ئه‌مریکا له کورده‌کانی سووریا له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان ئه‌مریکا و تورکیای زیاد کردوووه و له قۆناغێکدا تورکیا هۆشداری دابوو که مومکینه درێژه‌ی پشتیوانیی ئه‌مریکا له کورده‌کانی سووریا که ئه‌وان به تیرۆریست ده‌زانێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا چیتر نه‌توانێت له بنکه‌ی ئینجیرلیکی تورکیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سووریا که‌ڵک وه‌ربگرێت.
ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵ له ڕاپۆرتێکدا له زاری به‌رپرسه ئه‌مریکییه‌کانه‌وه ده‌نووسێت: ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا چالاکییه‌کانی له بنکه‌ی ئینجیرلیک که‌م بکاته‌وه و ژماره‌یێک له فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی بۆ ئه‌فغانستان بگوازێته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مریکی ڕایان‌گه‌یاندوووه که ئه‌و وڵاته ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی که له ڕێگای ئه‌و بنکه‌یه‌وه ئه‌نجامی ده‌دا که‌م کردۆته‌وه و مومکینه بیر له که‌م کردنه‌وه‌ی هێز و فڕۆکه له‌و بنکه‌یه بکاته‌وه. به‌و پێیه، ئه‌مریکا ئێسکادرانێک له فڕۆکه‌ی A-10ی خۆی له مانگی جانیڤێریی 2018 بۆ ئه‌فغانستان گواستۆته‌وه و ئێستاکه ته‌نیا فڕۆکه‌ی گه‌یاندنی سووته‌مه‌نی له‌و بنکه‌یه‌دا جێگیر بوونه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش کراوه ژماره‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه ئه‌مریکییه که له‌و بنکه‌یه‌دا نیشته‌جێ بوون که‌م بۆته‌وه.
به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌رپرسانی ئه‌مریکا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که ئه‌مریکا هێشتاکه وه‌کوو هاوپه‌یمانێکی ئه‌ندامی ناتۆ پێبه‌نده به به‌ڵێنه‌کانی له به‌رانبه‌ر تورکیا و وێ ناچێت ئاماده بوونی خۆی له‌و بنکه‌یه که‌متر بکاته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مریکی ده‌شڵێن: تورکیا به‌رته‌سک بوونه‌وه‌یێکی نوێ بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی ئه‌مریکا له‌و بنکه‌یه دانه‌ناوه به‌ڵام به‌و بۆنه‌وه که تورکیا له‌و بابه‌ته وه‌کوو کارتێکی گوشار دژ به ئه‌مریکا که‌ڵک وه‌رده‌گرێت به‌کارهێنانی ئه‌و بنکه‌یه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی ئه‌مریکاوه به‌ره‌وڕووی هه‌ندێ کێشه بۆته‌وه.
به‌رپرسانی تورکیا که‌م بوونه‌وه‌ی چالاکیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له بنکه‌ی ئینجیرلیکیان پشتڕاست کردۆته‌وه به‌ڵام پێیان وایه ئه‌و بابه‌ته به بۆنه‌ی به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن تورکیاوه نییه به‌ڵکوو ئێستا ئه‌مریکا پێ خۆشتره له ئه‌فغانستان چالاکی بنوێنێت تاکوو سووریا.
دوو به‌رپرسی ئه‌مریکی به‌و ڕۆژنامه‌یه‌یان ڕاگه‌یاند: له‌م دواییه‌دا هه‌ندێک داپه‌ڕی به‌رپرسانی باڵای تورکیا بۆته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی ئه‌مریکا دژ به داعش له‌و بنکه‌یه. به‌رپرسانی تورکیا داوایان له به‌رپرسانی ئه‌مریکا کردوووه فڕگه‌ی ئه‌و بنکه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێک چالاکی ڕاده‌ستی تورکه‌کان بکاته‌وه. ئه‌و داپه‌ڕانه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی ئه‌مریکا که له‌و بنکه‌یه ئه‌نجام دراوه زیاتر له یه‌ک ڕۆژ بخرێته دواوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment