به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به ڕووداوی ڕاگه‌یاند: پێشتر ناكۆكیمان هه‌بوو له‌سه‌ر كاتی كۆنگره و به‌شێكمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووین دوای هه‌ڵبژاردن بكرێت و به‌شێكی دیكه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووین پێش هه‌ڵبژاردن كۆنگره ببه‌سترێ به‌ڵام ئێستا ئه‌و ناكۆكییه به زه‌قی نه‌ماوه چوونكه زۆرینه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی له‌م قۆناغه‌دا كار بۆ هه‌ڵبژاردن بكه‌ین و كۆنگره بخه‌ینه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق".
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانی زیادی کرد: زۆرینه‌ی سه‌رکرده‌ی ئه‌م حیزبه له‌سه‌ر ئه‌وه باوه‌ڕه‌دان که باشتره له قۆناغی ئێستادا هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان چڕ بکرێته‌وه.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که کۆنگره‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له ماوه‌ی 8 ساڵی ڕابردوودا نه‌به‌ستراوه و له مانگانی ڕابردووش‌دا به بۆنه‌ی ناکۆکیی قووڵه‌وه سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین کۆبوونه‌وه له نێوان سه‌رکرده‌کانی ئه‌و حیزبه به‌ڵام له‌سه‌ر به‌ستنی کۆنگره ڕێکنه‌که‌وتوون و زۆربه‌یان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه به‌و دۆخه‌ی ئێستای نێوخۆی یه‌كێتییه‌وه به‌ستنی كۆنگره كارێكی قورسه و ئه‌نجامه‌كه‌یشی به زیان بۆ یه‌كێتی ته‌واو ده‌بێت.
جه‌میل هه‌ورامی له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕای‌گه‌یاند: هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌وڵی زۆر دراوه تاوه‌كوو ئاماده‌كاریی بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ڵام هێشتا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوووه و بڕیاری كۆتایی لای کاک كۆسره‌ته.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment