به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، "بشار الکیکی" له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس" ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی PKK هه‌موو بیناکانی شه‌نگالیان داگیر کردوووه و چالاکییه ئیدارییه‌کانیان له‌و شاره فه‌له‌ج کردوووه و وتی: ئه‌و هێزانه 10 ڕۆژ ده‌رفه‌تیان هه‌یه تاکوو شاری شه‌نگال چۆڵ بکه‌ن.
هاوکات ئه‌ندامێکی PKK له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا وتی: هێزه‌کانی PKK له شاری شه‌نگال پاشه‌کشێ ناکه‌ن و به‌رده‌وام له‌و شاره ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه که نه‌یه‌ویست ناوی بدرکێندرێت زیادی کرد: PKK گیانی ئێزدییه‌کانیان له شه‌ڕی داعش له شه‌نگال ڕزگار کردوووه، بۆیه پاشه‌کشێ له شه‌نگال هیچ سوودێکی نابێت بۆ به‌رده‌وام بوونی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌و شاره.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment