کاردانەوەی باڵیۆزی بەریتانیا لەبارەی هەڵکوتانی چەند هێرشبەرێک بۆسەر باڵیۆزخانەی ئێران

بەشی ئێران- باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران کاردانەوەی بۆ هەڵکوتانی چەند هێرشبەرێک بۆسەر بالیۆزخانەی ئێران لە وڵاتەکەی پیشان دا وێڕای دەربڕینی ئەسەفی خۆی بۆ ئەو ڕووداوە وتی: بەریتانیا جیدییە لە جێبەجێ کردنی کۆنڤانسیۆنی ڤیەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیکۆلاس هاپتۆن لە تویتێکدا کە بە زمانی فارسی نووسیی دەڵێت: من زۆر ئەسەفم هەیە بۆ ئەو ڕووداوەی کە لە باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن ڕووی دا.

باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران وەبیری هێنایەوە ئەمنییەت و ئاسایشی دیپڵۆماتەکان و باڵیۆزخانەکان لە بەریتانیا زۆر گرینگە.

کاتژمێر 10ی شەوی هەینی 18ی ڕەشەمە بە کاتی لەندەن ژمارەیێک لە لایەنگرانی سادق شیرازی هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن و ئاڵای ئێرانیان لە سەر دەروازەی باڵیۆزخانەکە هێنایە خوارەوە. ئەو کەسانە دروشمیان لە دژی بەرپرسانی وڵات بەرز کردەوە و سووکایەتییان بە خولەفای ڕاشدین و هاوسەری پێغەمبەر دەکرد. لەکاتی هێرشدا چەقو و تێڵا و قەمەیان بەدەستەوە بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12458

Your Comment

You are replying to: .
captcha