ئەو ئەردۆغانەی نه‌ته‌وه‌خوازیی تورکی نابوووه‌ ژێر پێ ئێستا هێمای بۆزقورت نیشان ده‌دات

به‌شی تورکیا- ئۆزتورک یێڵماز جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا کاردانه‌وه‌ به‌ به‌کارهێنانی هێمای بۆزقورت له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ پیشان ده‌دات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌ردۆغانێک که‌ کاتێک نه‌ته‌وه‌خوازی تورکی نابوووه‌ ژێر پێ ئێستا هێمای بۆزقورت به‌کار ده‌هێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆزتورک یێڵماز جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل کاردانه‌وه‌ی به‌ به‌کارهێنانی هێمای بۆزقورت له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیاوه‌ نیشان دا که‌ له‌ مێرسیندا قسه‌ی ده‌کرد.

ناوبراو وتیشی: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانێک که‌ کاتێک نه‌ته‌وه‌خوازی تورکی له‌ تورکیا خستبوووه‌ ژێر پێ ئێستا هێمای بۆزقورت به‌کار ده‌هێنێت و باوه‌ڕی به‌ ئۆلکوچوکان هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ له‌ تورکیا به‌ نه‌ته‌وه‌خوازه‌کانی نزیک له‌ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست ئۆلکۆچۆ ده‌ڵێن که‌ هه‌ندێ ئه‌نجومه‌ن له‌ژێر ناوی "اجاق"یشیان له‌ تورکیادا هه‌یه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: له‌ جه‌نابی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لیش که‌ هه‌میشه‌ پێی وابوو پارتی داد و گه‌شه‌ شه‌ره‌ف و ئابڕووی خۆی گیروده‌ی پرسی تیرۆر کردوووه‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هێمای "ڕابعه‌" نیشان بدات. تێکڕای نوێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه‌ش ئه‌وه‌ باوه‌ڕ ده‌که‌ن. ته‌نها پێویسته‌ ده‌نگ بده‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12438

Your Comment

You are replying to: .
captcha