به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتداریی تورکیا ده‌زگای داد و پۆلیسی تورکیا گوشاری زۆریان خستۆته سه‌ر پارتی دیموکراتی گه‌ل و هه‌وڵیان داوه به ته‌واوه‌تی هێز له‌و حیزبه بسێننه‌وه و چالاکیی سیاسیی ئه‌و حیزبه گه‌نجه له تورکیا تووشی خه‌له‌ل بکه‌ن.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته فه‌رمییه‌کان له جوولای 2015ه‌وه تا فێبریڤێریی 2018 کۆی 11 هه‌زار 631 ئه‌ندامی HDP ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و 3 هه‌زار 382 که‌سیان ئێستاش له زیندانن.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌کان ئه‌و حیزبه 37 هه‌زار و 551 ئه‌ندامی هه‌یه که به‌و پێیه‌ش یه‌ک له سه‌ر ئه‌ندامانی حیزبه‌که تا ئێستا له لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوه گیراون. هه‌روه‌هاش HDP به 59 په‌رله‌مانتاره‌وه چوووه په‌رله‌مانی تورکیا که 55 په‌رله‌مانتاریان کۆی 511 دۆسیه‌ی دادوه‌رییان بۆ تۆمار کراوه. په‌رله‌مانتارانی ئه‌و حیزبه تا ئێستا 387 جار چوونه‌ته به‌رده‌م دادگه و دادگه‌یی کراون. له‌و نێوانه‌دا 9 په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی تورکیا ده‌رکراون.
ته‌نها له مانگی ڕابردوودا له تورکیا 2487 ئه‌ندامی HDP له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراون که پاش ده‌ستبه‌سه‌رکرانی 723 که‌س له پارێزگای دیلۆک ئه‌و گرتنانه ته‌شه‌نه‌ی کرد. له ئه‌سته‌نبۆڵیش 256 که‌س گیران و له ئامه‌د 182 ئه‌ندام ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment