باڵوێزی به‌ریتانیا بانگ کرا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران

به‌شی ئێران- به‌هرام قاسمی گوتی: پاش ده‌ستدرێژی کردنی چه‌ند که‌سێکی سه‌ر به‌ گرووپێکی توندڕه‌وی ئایینزایی بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌ریتانیا، باڵوێزی ئه‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگ کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: له‌و بانگ کردنه‌دا ناڕه‌زاییی توندی کۆماری ئیسلامیی ئێران گه‌یێندرایه‌ باڵوێزی به‌ریتانیا.

قاسمی زیادی کرد: له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا کرا ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ئه‌رکی خۆی بۆ پاراستنی دیپلۆماته‌کان و شوێنه‌واره‌ دیپلۆماتیکه‌کان ڕاپه‌ڕێنێت و ڕێوشوێنی پاراستن بۆ باڵاخانه‌ و شوێنه‌واره‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاد بکات.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: باڵوێزی به‌ریتانیا ئه‌سه‌فی خۆی بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ ڕاگه‌یاند و ڕه‌وتی چالاکیی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ناڕازییه‌کانی شی کرده‌وه‌ و به‌ڵێنی دا به‌ خێرایی بابه‌ته‌که‌ بگه‌یێنێته‌ له‌نده‌ن و وه‌ڵامی پێویست پێشکه‌ش بکات.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ گرووپێکی توندڕه‌وی شیعه‌ پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی هه‌لیانکوتایه‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ له‌نده‌ن و چوونه‌ ناو باڵوێزخانه‌که‌ و ئاڵای ئێرانیان تێک شکاند و دژ به‌ به‌رپرسانی ئێران و چوار خه‌لیفه‌که‌ی سه‌رده‌می ئیسلام دروشمیان وت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12427

Your Comment

You are replying to: .
captcha