ڕێژەی هەناردە کردن لە بازاڕچەی پیرانشارەوە گەشتە 77 هەزار تەن

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سکرتێری ئیدارەی پیشە و کانگا و بازرگانیی پیرانشار وتوویەتی ڕێژەی هەناردە کردن لە بازاڕچەی شاری پلدەشتەوە گەشتۆتە 77 هەزار و 69 تەن کە نرخەکەی بۆ زیاتر لە 44 ملوێن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕەسووڵ نامجوو لەو بارەیەوە وتی: لە سەرەتای ساڵی 97ەوە تا مانگی ڕەشەمە ڕێژەی ترانزیتی کاڵا لەم دیوی سنوورەوە 657 تەن بوووە کە نرخەکەی دەگاتە 93 ملوێن و 84 هەزار و 127 دۆلار.

ناوبراو ئاشکرای کرد: لە دوازدە مانگی ئەم دواییەدا ڕێژەی هاوردە کردنی کاڵا لە گورۆگی پیرانشارەوە 5 هەزار و 477 تەن بوووە کە نرخەکەڕێژەی 28 ملوێن دۆلاری تێپەڕاندوووە.

نامجوو زیادی کرد: ڕێژەی هەناردەکردن لە پیرانشارەوە لە هەمان ماوەی هاوشێوەدا 294 هەزار و 79 تەن بە نرخی 100 ملوێن و 253 هەزار و 250 دۆلار بوووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60105

News Code 12416

Your Comment

You are replying to: .
captcha