ئه‌مریكا ته‌واوی‌ پاره‌ی پێشمه‌رگه‌ ڕاده‌ستی حكوومه‌تی‌ عێراق ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له ‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڵێت: ناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ گۆڕانكاریی به ‌سه‌ردا دێت و ته‌واوی‌ پاره‌كه‌ ڕاده‌ستی‌ حكوومه‌تی‌ عێراق ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قادر ڕه‌زگه‌یی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مریكا بودجه‌ی تایبه‌ت به ‌مووچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی‌ ناردۆته‌ به‌غدا و تا ئێستاش حكوومه‌تی عێراق چه‌ند وه‌جبه‌یێكی پاره‌كه‌ی ناردۆته‌ وه‌زاره‌تی داراییی هه‌رێم كه‌ هه‌ر جاره‌ و بڕه‌كه‌ی پێنج ملیار دینار بوووه‌ به‌و واتایه‌ی تا ئێستا عیراق كۆی پاره‌كه‌ی نه‌ناردوووه‌."

ناوبراو وتیشی: "زۆربه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان مووچه‌یان له ‌پاره‌كه‌ی ئه‌مریكا وه‌رگرتوووه ‌و ته‌نها لیوای 12 نه‌بێت كه‌ تا ئێستا مووچه‌یان پێ نه‌دراوه."

ڕه‌زگه‌یی ده‌شڵێت: "هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تا حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی دا به ‌بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان له‌ پاره‌كه‌ی ئه‌مریكا دابه‌ش بكات به‌ڵام دواتر پاشگه‌ز بوویه‌وه‌ و ئێستا به ‌ئاشكرا غه‌در له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات."

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ وت: "ئێستا داهاتی مانگانه‌ی‌ حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ بێ منه‌تی به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ 30 ڕۆژ جارێک مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران به ‌پاشه‌كه‌وته‌وه‌ دابه‌ش بكات به‌ڵام حكوومه‌ت سیاسه‌تی برسی كردنی خه‌ڵک په‌یڕه‌و ده‌كات و بێده‌نگیی هاووڵاتییانی قۆستۆته‌وه."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12413

Your Comment

You are replying to: .
captcha