21 ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستگیر کران

به‌شی تورکیا- له‌ هه‌ڵمه‌تێکی شه‌وانه‌دا هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئه‌سته‌نبۆڵ هێرشیان کرده‌ سه‌ر 15 ناونیشانی جۆراوجۆر له‌ 12 ناحیه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ و 21 ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان ده‌ستگیر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ هه‌ڵمه‌تێکی شه‌وانه‌دا هێرشیان کرده‌ سه‌ر 15 ناونیشانی جۆراوجۆر له‌ 12 ناحیه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ و هاوکات 21 ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان ده‌ستگیر کرد که‌ له‌ ناوچه‌کانی شه‌ڕی سووریا هه‌ڵاتبوون و به‌ شێوه‌ی نایاسایی هاتبوونه‌ ناو تورکیا.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ ده‌ستگیرکراوانه‌ی داعش کادێری سه‌ربازیی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بوون که‌ به‌ دوای ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی هێرشه‌کان و لاواز بوونی داعش له‌ سووریا توانیبوویان له‌ ڕێگای نایاسایییه‌وه‌ بێنه‌ ناو تورکیا و به‌ شێوه‌ی نهێنی له‌ ئه‌سته‌نبۆڵدا بژین که‌ به‌ هاوکاری ده‌زگای هه‌واڵگری و پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری تورکیا ناسێندران و له‌ هه‌ڵمه‌تێکی شه‌وانه‌دا ده‌ستگیر کران.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12410

Your Comment

You are replying to: .
captcha