به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئه‌سته‌نبۆڵ له هه‌ڵمه‌تێکی شه‌وانه‌دا هێرشیان کرده سه‌ر 15 ناونیشانی جۆراوجۆر له 12 ناحیه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ و هاوکات 21 ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان ده‌ستگیر کرد که له ناوچه‌کانی شه‌ڕی سووریا هه‌ڵاتبوون و به شێوه‌ی نایاسایی هاتبوونه ناو تورکیا.
ئه‌و ئه‌ندامه ده‌ستگیرکراوانه‌ی داعش کادێری سه‌ربازیی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بوون که به دوای ته‌شه‌نه سه‌ندنی هێرشه‌کان و لاواز بوونی داعش له سووریا توانیبوویان له ڕێگای نایاسایییهوه بێنه ناو تورکیا و به شێوه‌ی نهێنی له ئه‌سته‌نبۆڵدا بژین که به هاوکاری ده‌زگای هه‌واڵگری و پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری تورکیا ناسێندران و له هه‌ڵمه‌تێکی شه‌وانه‌دا ده‌ستگیر کران.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment