شەڕی یەپەگە لە گەڕەکەکانی جێندرێس

بەشی سووریا- بەشی زۆری جێندرێس لە باشووری عەفرین کەوتۆتە دەستی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری کوردپرێس لە عەفرین، میلیشیاکانی سەر بە سوپای تورکیا توانیویانە بەشێکی زۆری شاری جێندرێس داگیر بکەن و ئەو هێزانەی یەپەگە لەوێ ماونەتەوە لە گەڕەکەکاندا خەریکی شەڕ لەگەڵیانن.

هەر لە سپێدەی ئەمڕۆشەوە واتە کاتژمێر ٤ بە کاتی فەرمیی دیمەشق فڕۆکەکانی سوپای تورکیا هێرشێکی چڕیان دەست پێکردووە بۆسەر گوندەکانی دەوروبەری دوو شاری جێندرێس و شەرا و ئەمەش ٤ کوژراو و ١٠ برینداری سڤیڵی لێ کەوتۆتەوە.

گەمارۆی عەفرین تا دێت تەنگتر دەبێتەوە و ئەمەش لە حاڵێکدایە تورکیا پێبەندی ئاگربەستی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە و بەردەوام خەریکە خاکی سووریا داگیر دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12376

Your Comment

You are replying to: .
captcha