بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر 8:20 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەکەی پاپای فرانسیش، پاپای ڤاتیکان لە شاری بەغدای پایتەختەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی هەرێمەوە پێشوازیی لێکرا.
پاپا فرانسیس لەهۆڵی فڕۆکەخانە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و کەسایەتییە ئاینییەکان کۆ دەبێتەوە، دوای کۆبوونەوەکان بەرەو مووسڵ بەڕێدەکەوێت و دەچێتە ناوچەی هەبوت و دوای گەیشتنی لە کەنیسەی مووسڵ نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕی داعش دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment