وەرزشوانێکی ورمێ لە زیندانەکانی هەرێمدا ئازاد کرا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- ئیسماعیل کەشاوەرز وەرزشوانی ورمێیی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا زیندانی کرابوو ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی ئەوڕۆ پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەمە محەمەد مەهدی شەهریاری لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا باسی لەوە کرد ئیسماعیل کەشاوەرز جودۆکاری خەڵکی ورمێ کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق زیندانی کرابوو ئازاد کرا.

ڕۆژێک پێشتر شەهریاری لە دیداری نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر داوای بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو وەرزشوانەی کرد.

هەر لەمبارەوە مورتەزا عەبادی کۆنسوولی ئێران لە هەولێر لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وتی: ئەم وەرزشوانە ئێرانییە لە سەفەرێکی وەرزشی بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمەوە دەستگیر کرابوو و ئەمەش نیگەرانییێکی زۆری لەناو وەرزشوانان و هۆگرانی وەرزش لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات درووست کردبوو کە پاش بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناوبراو ئازاد کراوە و هەر ئەمڕۆ بڕیارە ئاودیوی سنوور بکرێتەوە.

عەبادی باسی لەوەش کرد پارێزگاکانی باکووری عێراق بەتایبەت هەولێر و سلێمانی شوێنی مەبەستی گەشتیاری بۆ پارێزگاکانی سەر سنووری ڕۆژئاوای ئێرانە و هەڵوێستی ئەرێنیی کاربەدەستانی کورد و ڕێز دانانیان بۆ گەشتیاران کاریگەریی لە بەرز بوونەوەی ژمارەیان بەتایبەت لە ڕۆژانی نەورۆزدا دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12360

Your Comment

You are replying to: .
captcha