بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەوەند مەلا مەحموود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند: بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە سەر فراکسیۆنی پارتی گەڕاونەتەوە کەرکووک و ئێستا لە شارەکە نیشتەجێن و ھیچ کێشەیێکیان نییە و تەنانەت پیاسەش دەکەن و دەچنە دەرەوەی شاریش.
ناوبراو وتیشی:"بەپێی زانیارییەکانمان، تەواوی ئەو بەرپرسانەی پارتی کە لە دەزگا حکوومییەکانی شارەکە کار دەکەن و بەرپرسیارێتییان ھەیە، مووچەکانیان وەردەگرن".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی نموونە دەھێنێتەوە و دەشڵێت: قائیمقامی کەرکووک کە لە پشکی پارتییە، گەڕایەوە کەرکووک و ماوەی دوو رۆژیش دەوامی کرد و دواتر مۆڵەتی وەرگرت و گەڕایەوە بۆ ھەولێر.
بەوتەی رەوەند مەلا مەحموود، نەگەڕانەوەی ئەندامانی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و بەرپرسە ئیدارییەکانیان پەیوەندیی بە ئەمنیەتی شارەکەوە نییە بەڵکوو پەیوەستە بە بڕیارێکی حزبی خۆیان کە بایکۆتی سنوورەکەیان کردووە، بۆیە ئەگەر تەواوی ئەندام و بەرپرسەکانیان بگەڕێنەوە بۆ کەرکووک پیاسە بکەن و مووچەکانیان وەربگرن، بەلای ئەوانەوە نۆرماڵە، گرنگ ئەوەیە ئەو کارە جێبەجێ نەکەن کە کورد و شارەکە پێویستێتی.
سەرچاوە: SNN
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment