به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم و به‌غدا چاره ده‌كات، به‌ڵام تا وه‌كوو ئێستا ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ته‌نیا به‌ڵێنه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی كرداری بنێت، به ڕای چاودێرانی سیاسیش حكوومه‌تی عێراق له چاره‌كردنی كێشه‌كان جدی نییه و ده‌ستی ده‌ستییان پێ ده‌كات.
نوێنه‌ری پارتی ویفاقی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌یاد عه‌لاوی له هه‌رێمی كوردستان، عه‌لا مه‌كی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆمه‌ڵێک كێشه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه به‌زوویی چاره بكرێت، كێشه‌ی دارایی و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و ڕێككه‌وتنیش بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه كراوه و هه‌ردوو لاش ڕازین، بۆیه ته‌نیا پێویستی به ده‌ركردنی بڕیارێک هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌زامه‌ندیی داوه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان و خۆی به به‌شێک له عێراق ده‌زانێت، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی عێراقیش ڕێز له‌و هه‌ڵوێسته‌ی كورد بگرێت و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه بكات و فرۆكه‌خانه‌كانیش بكاته‌وه، چونكه ئه‌مه داواكاریی خه‌ڵكه و پێویسته جێبه‌جێ بكرێت، ناكرێت له‌مه زیاتر دوا بخرێت."
عه‌لا مه‌كی، كه سه‌ركرده‌ی پارتی ویفاقی نیشتیمانییه گوتی: "پێویست بوو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق به ته‌وافوق په‌سه‌ند كرابووایه و هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌نگیان له‌سه‌ر دابووایه. له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا ڕێژه‌ی كورتهێنان زۆره و ده‌گاته زیاتر له 11 ترلیۆن دینار، بۆیه ئێمه‌ش وه‌كوو سوننه تێبینیمان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه هه‌یه، به‌تایبه‌ت له جێبه‌جێ كردنی."
مه‌كی ڕوونیشی كرده‌وه: "چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا زۆر درێژه‌ی كێشاوه، كه ئه‌مه پێویست نییه و پێویست بوو به زوویی چاره بكرێن، چوونكه هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی داراییدایه و پێویستیان به هاوكاری هه‌یه، ناكرێت به‌و شێوه‌ی كێشه‌كان به‌رده‌وام بن، بۆیه ئه‌مه‌ی ده‌كرێت ئێمه لێی نیگه‌رانین و داواكارین به زووترین كات هه‌نگاوی كرداری له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ببینین، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق جدی نییه ."
مەکی گوتیشی: "دواكه‌وتنی چاره‌كردنی كێشه‌كان له به‌رژوه‌ندیی هیچ لایێكدا نییه و جێبه‌جێ كردنی ئه‌جیندای ده‌ره‌كییه و لێدوانه‌كانیش له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان هیچ ڕوون نین، بۆیه ئه‌م دواكه‌وتنه له خزمه‌ت عێراقدا نییه به هیچ شێوه‌یێک."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment