به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێێت: هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له عه‌فرین بۆته هۆی خاو بوونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین هیچ له‌مپه‌رێک له به‌رده‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نییه. ئامانجی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه پاککردنه‌وه‌ی تێکڕای سووریا له گرووپه تیرۆریستییه‌کانه. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌زموونێکی نیازپاکیش بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا دێته ئه‌ژمار. ئێستاکه هێزه‌کانی YPG ڕێگری له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵکی سڤیل له عه‌فرین ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن عه‌فرین ببێته قه‌ندیلی دووهه‌م به‌ڵام ڕێگه له‌و ئامانجه گیرا.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی YPG له مه‌نبه‌جه‌وه بۆ عه‌فرین کرد و گوتی: له‌وباره‌وه داپه‌ڕه پێویسته‌کان ئه‌نجام دراوه. ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌مان له ئه‌مریکا هه‌یه له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی YPG له مه‌نبه‌جه‌وه بۆ عه‌فرین -که له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌مریکا جووڵه ده‌که‌ن- ته‌داخول بکات و ڕێگری له‌و کاره بکات. ئه‌وه داواکارییێکی ڕه‌وای ئێمه‌یه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTVی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment