به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره دۆسیه‌ی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له په‌رله‌مانتارانی وانی HDP واتا ئاده‌م گه‌ڤه‌ری، به‌دیعه ئۆزگۆكچه ئه‌رتان و له‌زگین بۆتان به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی" به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند پۆستێک له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دژی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون ئاماده كردوووه و ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دادی كردوووه.
له ڕاگه‌یێنراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتییه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه "هه‌ریه‌ک له په‌رله‌مانتارانی وانی هه‌ده‌په واتا ئاده‌م گه‌ڤه‌ری، به‌دیعه ئۆزگۆكچه ئه‌رتان و له‌زگین بۆتان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نووسین و وێنه‌ی پشتیوانیكار له ڕێكخراوی تیرۆریستیان بڵاو کردۆته‌وه كه سوپای توركیا به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر كردنی ئاسایشی وڵات و خۆشگوزه‌رانی دانیشتوانی ناوچه‌كه له عه‌فرینی سووریا ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون له دژیان ئه‌نجام ده‌دات و به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی" دۆسیه له دژیان كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد كراوه".
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTVی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment