ململانێی ژێر بە ژێری دوو ئاموزاکه‌ی خێڵخانه‌ی بارزانی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی به‌حره‌ینی "اخبار الخلیج" له‌ ڕاپۆرتێکدا نووسیویه‌تی: ململانێ و ناکۆکیی ژێر بە ژێری له‌ نێوان نێچیرڤان و مه‌سروور بارزانی، دوو ئاموزاکه‌ی خێڵخانه‌ی بارزانیدا هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "اخبار الخلیج" هه‌واڵێکی به‌م مانشێته‌وه‌ ده‌رکردوووه‌: "خێڵخانه‌ی بارزانی له‌ به‌ر دارایی و هه‌ژموونی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ڕووخێت."

ڕۆژنامه‌که‌ی له‌و هه‌واڵه‌دا باسی کێشمه‌کێشمی ژێر بە ژێری نێوان مه‌سروور بارزانی کوڕی مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، برازاکه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.

ڕۆژنامه‌که‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌ کورده‌کانه‌وه‌ زیادی کردوووه‌: مه‌سروور بارزانی کۆنتڕۆڵی سیسته‌می ئه‌منی و داراییی بنه‌ماڵه‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حسێبی بانکیی خێڵخانه‌ی بارزانیی له‌ ئه‌ورووپا و تورکیای به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. هه‌روه‌هاش له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ده‌زگای ئه‌منی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌ کۆنتڕۆڵی هه‌موو ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌نته‌رنێتییه‌کان ده‌کات.

به‌گوێره‌ی نووسراوه‌ی ڕۆژنامه‌ی "اخبار الخلیج" نێچیرڤان بارزانیش کۆنتڕۆڵی تۆڕی سه‌ته‌لایت و ڕۆژنامه‌ و ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ ڕکابه‌رییێکی ئاشکرا بۆ بانگه‌شه‌کردنی چالاکییه‌کانیان له‌ میدیاکاندا ده‌بینرێت.

مه‌سروور و نیچیرڤان هه‌روه‌ها که‌رتی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمیان له‌ ژێر کۆنتڕۆڵدایه‌ و زانکۆی کوردستان له‌ هه‌ولێر له‌ ژێر چاودێریی نێچیرڤان و ئاکادیمیا ئه‌مریکییه‌ی دهۆکیش له‌ ژێر چاودێری مه‌سروور بارزانیدا ئیداره‌ ده‌کرێت. هه‌روه‌هاش هه‌ر دوو که‌سایه‌تی له‌ دانیشتنه‌ ئه‌منییه‌که‌ی مۆنیخدا به‌شدارییان کرد که‌ 28ی فێبریڤێری به‌ڕێوه‌چوو ئه‌وه‌ش ده‌لاله‌ت له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونیی هه‌ر دووکیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتیی هه‌رێمی کوردستان.

مه‌سروور بارزانی ئاسایش و دژه‌ تیرۆر و هێزی زێره‌ڤانی و ژماره‌یێکی زۆر له‌ یه‌که‌کانی هه‌شتای سه‌ر به‌ پارتیی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ به‌ڵام نێچیرڤان بارزانیش له‌ ڕێگای براکه‌یه‌وه‌ ڕه‌وا بارزانی که‌ پێگه‌یێکی گرینگی له‌ فه‌رمانده‌ییی هێزی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌ ده‌ستێکی توانای له‌ کۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دا هه‌بوووه‌.

به‌ بڕوای زۆرینه‌ی چاودێران به‌رده‌وام بوونی کێشمه‌کێشمی نێوان نێچیرڤان و مه‌سروور بارزانی ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی کزبوونی پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و زه‌مینه‌ خۆش کردن بۆ زاڵ بوونی که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ لیبڕاڵه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12267

Your Comment

You are replying to: .
captcha